سەردێڕ:

بەڕێوەبەری چاپ و بڵاوکردنەوە وادەی دەستپێکردنەوەی پەخشی ئامێرە ناوخۆییەکان ئاشکرادەکات

PM:02:34:12/03/2023

12236 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو پەخشی ئامێرە ناوخۆییەکانی ئیچ دی بۆکس لە سنوری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.


پاش دوو هەفتە لە راگرتنی بە هۆی کێشەی تەکنیکیەوە؛ شێروان عولا خورشید بەڕێوەبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو پەخشی ئامێرە ناوخۆییەکانی ئیچ دی بۆکس لە سنوری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.

پێشتر، چاوگێک لە کۆمپانیای ئێچ دی بۆس کە تایبەتە بە پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان لە هەرێم باسی لەوەشکرد، ئاسایشی گشتی سلێمانی بە پاساوی ئەوەی مۆڵەتیان نییە پەخشی بورجەکانیان راگرتوون و دواتر مۆڵەت و رێپێدانی بورجەکانیان بۆ ئەو دەزگا ئەمنییە دووپاتکردووەتەوە و پێیان وتراوە لەلایەن کارگێری گشتییەوە پەخشی کەناڵەکەیان راگیراوە. وتیشی، "لایەنێکی حزبی لە پشتی راگرتنی پەخشی بورجەکانمانەوەیە."

ئاماژەی بەوەشدا، لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەندین کۆمپانیای دیکە بوونیان هەیە و بورجەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات لە کاتێکدا مۆڵەتی ئاسایش و وەزارەتی رۆشنبیرییان نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو رێکارە کارگێڕی و فەرمییەکانیان جێبەجێکردووە هیچ پێشێلکارییەکیان نەکردووە تاوەکو پەخشی بورجەکانیان رابگیرێت، هەموو ئەو مۆڵەتانەی پێویستە بۆ کۆمپانیاکە بەردەستمان خستووە.













گەلەری