سەردێڕ:

بەهۆی زۆربوونی کێشە ئابوورییەکانەوە؛ هاوڵاتیانی چیک دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

AM:10:58:12/03/2023

2204 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی زۆربوونی هەڵئاوسانی ئابووری و زیادبوونی نرخی غاز و جۆرەکانی دیکەی وزە هەزاران هاوڵاتی لە شاری پراگی پایتەختی چیک بە دروشمی دژی هەژاری رژانە سەر شەقامەکان و دوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتیان کرد.


لە خۆپیشاندانەکاندا هاوڵاتیان داوایان لە حکومەتی وڵاتەکایان کرد کۆتایی بە هەژاری و بەرزی نرخی وزە بهێنێت و سنوورێک بۆ کێشە ئابوورییەکانیان دابنێت.

خۆپیشاندەران داوایان کرد حکومەتەکەی پیتر فیالا سەرۆک وەزیری چیک دەست لەکاربکێشێتەوە. جیندریچ ڕاجچل رابەری ۆارتی پرۆ ئاماژەی بەوەدا " پێویستە حکومەت سەرەتا گرنگی بدات بە بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانی چیک."

هاوکات خۆپیشاندەران باس لەوەدەکەن، بەهۆی هاوکاریکردنی وڵاتەکەیان بۆ ئۆکرانیا لە جەنگەکەی لە دژی روسیا نرخی وزە لە وڵاتەکەیان بەرزبووەتەوە و پێیوستە وڵاتەکەیان بەرژەوەندی ئەوان لەپێش بەرژەوەندی ئۆکرانیاوە دابنێن.













گەلەری