سەردێڕ:

فارس عیسا: ئەمڕۆ ٤٠٠ ملیارەکە دەگاتە هەرێم

AM:10:38:12/03/2023

25692 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەو ٤٠٠ ملیارەی بەغدا بە قەرز دەیداتە هەرێم دەگات.


فارس عیسا نوێنەری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە بەغدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ بەغدا ٤٠٠ ملیارەکە دەنێرێت بۆ هەرێم.

هاوکات ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ شاندی بەغدا کۆدەبنەوە و باس لە پرسەکانی یاسای نەوت و پشکی هەرێم لە بودجە دەکەن.

ئەو ٤٠٠ ملیارەی بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێت بەشێوەی قەرزە و پێویستە هەرێم ئەو قەرزانە پاکتاو بکات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٣ کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی ٤٠٠ ملیار وەک تەواوکاری پشکی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەڵام دواتر دادگای باڵای فیدراڵی ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بە نایاسایی لە قەڵەمدا. 

گۆران عەبدوڵا- بەغدا

 













گەلەری