لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی داخستنی نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاری دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی داخستنی ١٥٠ دینار لە بەهاکەی دابەزیووە.
لە سەرەتای مانگی شوباتەوە بەهای دۆلار بۆ سەروو ١٥٧ هەزار دینار بەرزبووە
و لەو کاتەوە نرخی دۆلار لە نێوان ١٥٧ هەزار و ١٥٨ هەزار دینار ماوەتەوە، ئەوەش
دوای ئەوەی بەهای دۆلار لە ١٧٧ هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزی.
هاوکات بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو،
بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی
پێوەدەکرێت ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.
نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٦٦ هەزار دینارە
١٠٠ پاوەند
بە ١٨٣ هەزار و ٣٠٠ دینارە
١٠٠ دۆلاربە
چوار ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەنە
١٠٠ دۆلار بە ١٨٩٠ لیرەی تورکییە