بەهۆی تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا لە شاری تەبرێز پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون و ١٠٠ باڵەخانە زیانیان بەرکەوت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی ئازەربایجان لە رۆژهەڵاتی شاری تەبرێز رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەک لە یەکێک لەباڵەخانەکانی شاری تەبرێز لە ناوچەی ریحان پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. دەشڵێت، تەقینەوەکە لە کاتژمێری سێی بەرەبەیانی روویداوە.
باس لەوەشکراوە، تەقینەوەکە زیانی بە سێ باڵەخانەی دیکە گەیاندووە و
تاوەکو ئێشتاش یەک کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا رزگارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانەکراوە.
هاوکات، بەهۆی تەقینەوەکەوە ١٠٠ باڵەخانەی نزیک لە رووداوەکە زیانیان پێگەیشتووە
لەگەڵ چەندین ئۆتۆمبێل کە لەشوێنی رووداوەکەوە نزیک بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە هۆکاری روودانی
تەقینەوەکە ئاشکرا نییە و لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە و گەڕان بەدوای بریندارەکان بەردەوامە.

