سەردێڕ:

سەرەڕای هۆشدارییەکان؛ روسیا و ئێران مامەڵەی کڕینی فرۆکەی جەنگی دەکەن

AM:08:29:12/03/2023

3036 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا، ئێران رێکەوتنی کڕینی فرۆکەی جەنگی لەگەڵ روسیا واژۆکرد هەرچەندە ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورسی کردبوو لە هەر وڵاتێک مامەڵە لەگەڵ ئیران بکات.


ئاژانسی هەوڵی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی سزای قەدەغەکردنی چەک لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ لەسەر ئێران هەڵگیرا، ئەو وڵاتە گریبەستی کڕینی فرۆکەی جەنگی لە جۆری "ئێس یو ٣٥" لەگەڵ روسیا واژۆکرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رووی تەکینیکییەوە کڕینی ئەو جۆرە فرۆکەیە لەلایەن ئێرانەوە قبووڵکرا و رووسیاش ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ فرۆشتنی و محەمەد رەزا وەزیری بەرگری ئێران دەڵێت، "تێبینی فرۆکەکان دەکەین و هێشتا بەدەستمان نەگەیشتووە."

لەدوای بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی هەر وڵاتێک لەگەڵ ئێران مامەڵە بکات سزای قورسی بەسەر دەسەپێنێت بە تایبەتی ئەگەر مامەڵەکان پەیوەندی بە سوپاسی پاسدارانی ئێرانەوە هەبێت.

جگە لەوەش ئێران تۆمەتبارە بە پێدانی فرۆکەی بێفرۆکەوان بە روسیا و بەکارهێنانی لە جەنگی ئۆکرانیادا، بەڵام ئێران ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە.

هێزی ئاسمانی ئێرانی خاوەنی نزیکەی ٣٠٠ فرۆکەی جەنگی روسییە لە جۆری میگ٢٩ و سو٢٥ی چینی و ئێف٧ی ئەمریکی و ئێف٤ و ئێف٥ و ئێف١٤ی فەرەنسی و میراج ئێف ١.













گەلەری