بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە لە باکوری پیرۆ کە بە زریانی یاکو ناسراوە لە ٤٨ کاتژمێردا شەش کەس گیانیانلەدەستدا. لە ماوەی سێ مانگیشدا ٥٨ کەس گیانیانلەدەستداوە.
سیسار سییرا سەرۆکی بەرگری شارستانی پیرۆ ئاماژەی بەوەدا، ئەو زریانەی رووی لە ناوچە کەنارییەکانی باکوری وڵاتەکە کردووە ئاسایی نییە و کارەساتێکی سروشتییە.
هاوکات، کارلۆس یانییز بەڕێوەبەری پەیمانگای بەرگری شارستانی لە پیرۆ باسی لەوەکرد، ماوەی سێ مانگە
زریانەکە دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستاش ٥٨ کەس لە گیانیانلەدەستداوە.
کەشناسی پیرۆش لەو بارەیەوە
ئەوەی خستووەتەڕوو، زریانەکە ئاسایی نییە و پێشبینی دەکەن بارانبارین بەردەوام بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ٢٤
کاتژمێری رابردوودا زریانی یاکو لە پیرۆ بەهێزتر بووە و بووەتە هۆی لافاوێکی زۆر لە
ناوچە کەنارییەکانی باکوری پیرۆ.