سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: نەخۆشخانەی تایبەت بە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر دروستدەکەین

PM:06:51:11/03/2023

988 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیازی دروستکردنی نەخۆشخانەی زۆرەملێ بۆ چارەسەرکردنی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر قبوڵکردووە.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ بەشداری لە دانیشتنێک کرد بۆ تاوتوێ کردنی کێشەی ماددەی هۆشبەر و کاریگەری ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکان و میدیاکان لەسەر کەمکردنەوەی ئەو حاڵەتە.

وەزیری ناوخۆی عێراق لە دانیشتنەکەدا رایگەیاند، چەند رێکارێکیان گرتووەتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، جگە لەوەش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیازی دروستکردنی بنکەی تەندروستی زۆرەملێ بۆ بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان قبووڵکردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە رێگەی دروستکردنی پەیکەر و رێکخستنەوەی ئەو دامەزراوەیە.

عەبدولئەمیر شەمری ئەوەشی خستەڕوو، جموجۆڵەکانیان بۆ سنوودارکردنی بەقاچاخهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە سنوورەکان چالاکتر کردووە.

دەشڵێت، هەوڵەکانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگا و هەڵمەتەکانی ئاگادارکردنەوە و میدیاکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوخۆی عێراقدا.


ئـ - ع













گەلەری