چەند چاوگێک لە حکومەتی ئەمریکا بە میدیاکانی ئەو وڵاتەیان راگەیاندووە، روسیا چەند چەکێکی ئەمریکا و ناتۆی بۆ ئێران ناردووە.
چاوگەکان لە لێدوانێکیاندا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی باسیان لەوەشکردووە، روسیا لە جەنگی ئۆکرانیادا دەستی بەسەر ئەو چەکانەدا گرتووە و ناردونی بۆ ئێران و ئەو وڵاتەش دەیەوێت دووبارە پێکهاتەی ئەو چەکانە بگۆڕێت.
باسیان لەوەشکردووە، لەماوەی ساڵێکی جەنگدا چەند جارێک تێبینی ئەوەیان
کردووە کە سوپای روسیا پاش ئەوەی دەست بەسەر ناوچەیەکی ئۆکرانیادا دەگرن ئەو چەکانەی لە سوپای ئۆکرانیا جێدەمێنێت لەگەڵ
خۆیان دەیبەنەوە بۆ روسیا.
ئاماژەیان بەوەشداوە، ئێران دەیەوێت دووبارە بەشیوەیەکی هەندەسی ئەو
چەکانە دروست بکاتەوە و سودیان لێوەربگرێت.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت ئەمریکا و وڵاتانی ناتۆ ئێرانیان بە هاوکاریکردنی
روسیا و ناردنی جەک بۆ ئەو وڵاتە تۆمەتبار کرد و ئاماژەیان بەوەدا، روسیا بە چەکی
ئێرانی جەنگی ئۆکرانیا دەکات.
لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ـدا سوپای روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین
سەرۆکی روسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و تاوەکو ئێستاش جەنگ بەردەوامە.