سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، لە ئێستادا وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپایە بە تەواوی پەیوەندی لەگەڵ سەرچاوەی وزەی دەرەکی پچڕاوە و بۆ حاڵەتی لەناکاو مۆلیدەکانی کارەبا ئامادەکراون. دەشڵێت، "پێویستە هەرچی زووە رێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی وێستگەکە".
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، رافائیل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسەکە زانیاری سەربارەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئۆکرانیا خستەڕوو، بەتایبەتی بنکەی ئەتۆمی زاپۆریژیا.
ئاماژەی بەوەدا، سهرلهبەیانی زوو وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بە
تەواوی پەیوەندی لەگەڵ سەرچاوەی وزەی دەرەکی پچڕاوە کە هێزێکی بەبڕی ٧٥٠ کیلۆوات
دابین کردووە و سەرچاوەی وزەی ٣٢٠ کیلۆواتی بەهۆی ئەوەی پێش چەند رۆژێک زیانی بەرکەوتووە،
چاککراوەتەوە.
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی
وزەی ئەتۆم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ دۆخی لەناکاو ٢٠ مۆلیدەی کارەبایان بەکارخستووە کە
بە گاز کاردەکەن و بەشی ١٥ رۆژ گازیان بۆ دابینکراوە و وێستگەکەش لە کۆی شەش یەکە
دووانیان لە دۆخی گەرمی ساردکراونەتەوە.
باسی لەوەش کرد، دۆخی لەناکاوی هاوشێوە لە وێستگەکانی دیکەی ئەتۆمییدا
نییە.
وتیشی، "ئێستا بۆ جارێکی
دیکە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بە مۆلیدەی کارەبا کار دەکات. دەمەوێت بڵێم کە ئەمە
جاری شەشەمە زاپۆریژیا هەموو هێزی دەرەکی لەدەستداوە و بەناچاری لە دۆخی لەناکاودا
کاری پێدەکرێت. ئێمە باس لە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپا دەکەین. ئەمە
ناتوانرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت".
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی
هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە تا ئێستا وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا کە
گەورەترین وێستگەیە لە ئەوروپادا شەش جارە پەیوەندی لەگەڵ سەرچاوەی دابینکردنی
وزەی کارەبادا دەپچڕێت.
کـ - کـ