سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکی لەبارەی بەکارهێنانی دینار لەم مامەڵەیەدا دەرکرد

PM:06:18:09/03/2023

2788 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رێنماییەکی ئاراستەی سەرجەم ئەو بانکانە کرد کە خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی پێشکەش دەکەن لە مامەڵەکانیاندا پشت بە دینار لە ناوخۆی عێراقدا ببەستن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەموو ئەو خزمەتگوزارییە داراییە ئەلکترۆنیاییەی ناوخۆی عێراق بە دیناری عێراقی پێشکەش بکرێن.

دەشڵێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران لە ژێر رۆشنایی سیاسەتی بانکی ناوەندی عێراق بۆ هاندانی پشتبەستن بە دراوی نیشتمانی لە مامەڵە داراییەکانی ناوخۆی عێراق کە لە لایەن سیستەمی بانکی و دامەزراوە داراییە غەیرە بانکییەکانەوە دابین دەکرێت.

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ناسەقامگیری نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی بۆ سەروو ١٧٠ هەزار دینار و بانکی ناوەندی عێراق دوای رێکەوتنی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چەند هەنگاوێکی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار گرتە بەر و یەکێک لەو رێگایانە کردنەوەی سەکۆیەکی ئەلکترۆنی بوو ئەوەش بۆ چاودێری کردنی ئاڵوگۆڕکردنی دۆلار و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی دۆلار بە شێوەی کاش.



ک - ک













گەلەری