سەردێڕ:

نرخی دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا چەندە؟

AM:10:37:09/03/2023

29612 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا نرخەکەی جێگیرە.


لە ماوەی رابردوو راوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، جیاوازی نرخی دۆلار لەنێوان بازاڕەکان و بانکی ناوەندی دەگەرێتەوە بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی توندکردنەوەی ئاسایشی بانکی و نەختینەیی عێراق و ئەم حاڵەتەش کاتییە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ راهاتنی بانک و کۆمپانیاکان بە رێکارە نوێیەکان بەهای دۆلار نزم دەبێتەوە لە نرخی دیاریکراوی فەرمی خۆیدا کە ١٣٢ بۆ ١٣٥ هەزار دینارە جێگیر دەبێت.

نرخی دراوەکانی دیکە بەم جۆرەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەند بە ١٨٤ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بە هەزار و ٩٠٠ لیرەی تورکییە

١٠٠ دۆلار بە چوار ملیۆن و ٨٨٠ تمەنی ئێرانییە













گەلەری