PM:10:04:08/03/2023
38716 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیایی مێتا بەنیازە بەرنامەی فەیسبووک و مێسنجەر تێکەڵهەڵکێش بە یەکتر بکاتەوە و بە یەک پاکێج بۆ بەکارهێنەران بەردەست ببێت.
بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی"androidauthority"، کۆمپانیاکە بەنیازە جارێکی تر هەردوو بەرنامەکە بکاتەوە بە یەک، لەلای خۆشیەوە بەڕێوبەری کارەکانی فەیسبووک تۆم ئالیسۆن وتی،"کە ئێمە تاقیکردنەوە بۆ ئەوە دەکەین کە بەکارهێنەران هەر لەناو بەرنامەی فەیسبووکەکەیاندا سەیری نامەکانیان بکەن و لە داهاتوودا تاقیکارییەکە فراوانر دەکەین."
ئالیسۆن جەختی لەوەشکردەوە کە ئەم گۆڕانکارییە بۆیە دەکەن تا بەرنامەکەیان بەناوبانگتر ببێت و خەڵک زیاتر بەکاریبێنن، هەرچۆنێک بێت هیوایان وایە ئەو تاقیکراییە ببێت بە شێوەیەکی بەردەوام لە داهاتوودا و خەڵک بتوانن باشتر بەکاریبهێنن.
بەپێی سەرچاوەکە، مێتا بۆیە بەنیازە ئەو کارە بکات تا بتوانێت هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە و پێشی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بداتەوە، کە لە ئێستادا بەیەکێک لە بەناوبانگترین بەرنامەکان دادەنرێت.