سەردێڕ:

فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لەبارەی ئێرانەوە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

PM:07:04:08/03/2023

3848 جار خوێندراوەتەوە

فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا رایانگەیاند، ئەگەر ئێران پابەند نەبێت بە بڕیارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سزای توندی ئەو وڵاتە دەدەن. دەشڵێن، "وتەکانی ئێران لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە جێگای باوەڕنین."


لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا ئەو سێ وڵاتە باسیان لەوەشکردووە پەرەسەندنی بەردەوامی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پرسێکی جددییە و چاوڕێ دەکەن ئەو وڵاتە بە زوترین کات خاڵەکانی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆم جێبەجێ بکات.

باسیان لەوەشکردوو، هیچ پاساوێک نییە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە وئەو هەنگاوەش ئێران نزیکدەکاتەوە لە ئەنجامدانی چالاکی بەرجەستە بۆ دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆم.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و نیازەکانی لە پیتاندنی یۆرانیۆم کە خۆی بە ئاشتی ناوزەندی دەکات هەڕەشەیەکی گەورە و روونە لەسەر ناوچەکە و ئاسایشی جیهان و پێویستە ئێران پابەندی رێککەوتنەکان بێت.













گەلەری