دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا ٤٣ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتنی دادگایان بۆ بەرپرسە پلەباڵاکان لە عێراق دەرکردوە.
دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئەوەشی خستوەتەروو، ٣٧فەرمانی بانگێشیکردن بۆ بەرپرس و پلە باڵاکان بووە و شەشیان بۆ پەرلەمانتاران بوون لە خولی ئێستا و خولی پێشوو.
دەشڵێن، لە نێوان دۆسیەکاندا وەزیری پێشوو
و بریکاری وەزیری ئێستا و دوو پارێزگار و بەرێوەبەری گشتی تێدابووە.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، محەمەد شیاع
سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی دەستبەکاربوونی کابینەکەیدا باسی لەوەکرد،
دەیانەوێت کۆتایی بە گەندەڵی بهێنن.