سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار دابەزی

PM:05:25:08/03/2023

46216 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی دابەزی.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار مامەڵەی پێوەکرا و لە کاتی داخستنیدا ٢٠٠ دینار لە بەهاکەی کەمبووەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ٢٢٣ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٧٩٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٠٠ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری بەشیوەی نەقدی و ١٢٣ ملیۆن و ٣٠٦ هەزار و ٧٩٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

لە ماوەی رابردوو راوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، جیاوازی نرخی دۆلار لەنێوان بازاڕەکان و بانکی ناوەندی دەگەرێتەوە بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی توندکردنەوەی ئاسایشی بانکی و نەختینەیی عێراق و ئەم حاڵەتەش کاتییە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ راهاتنی بانک و کۆمپانیاکان بە رێکارە نوێیەکان بەهای دۆلار نزم دەبێتەوە لە نرخی دیاریکراوی فەرمی خۆیدا کە ١٣٢ بۆ ١٣٥ هەزار دینارە جێگیر دەبێت.













گەلەری