سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا جارێکی دیکە نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:05:33:07/03/2023

37964 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و ئەمەش بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار ١٥٠ دینار دابەزیووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار دابەزی و بە ١٥٧ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر چوار ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەنی ئێرانییە.

ئەو نرخەی دۆلار کە لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو بەوەش ئەو نرخەی لە بازاڕدا مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە نرخی فەرمی دۆلار بەرزە و جیاوازییان دەگاتە زیاتر لە ٢٠ هەزار دینار.

هەر ئەمڕۆش، بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕووی دۆلاری بەرزکردەوە و بڕی ٢١٦ ملیۆن و ٧٠٥ هەزار و ٥٥٨ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، بەوەش بەراورد بە دوێنێ ٤٣ ملیۆن دۆلاری لە رێژەی خستنەڕوو بەرزکردووەتەوە.

لەو بڕە پارەیە بانکی ناوەندی عێراق ١٥٣ ملیۆن و ٦٠٥ هەزار و ٥٥٨ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەی دەرەوە فرۆشتووە و ٦٣ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی راستەوخۆ بووە.

لەلایەکی دیکەوە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە بەرزیدایە و لە نێوان ١٥٧ هەزار و ١٥٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.













گەلەری