سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە بەغدا

PM:05:02:07/03/2023

2700 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای وەزیری بەرگری ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە ئەنجامبدات.


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئانالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتووەتە بەغدای پایتەختی عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراقی کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەڵمانیا دەکەن.

هەر ئەمڕۆش سێشەممە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا دوای تەواوکردنی سەردانەکەی بۆ ئیسڕائیل و ئەردەن بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا دواتر سەردانی هەولێری کرد.

وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق و پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش کرد.

لە هەولێریش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ماوەبەسەرچووی هەرێم کۆبوونەوە و وتی، "پێویستە سەرکردایەتی هەرێم یەکبگرنەوە جیاوازی و ناکۆکییەکانیان وەلابنێن."













گەلەری