سەردێڕ:

ئەمڕۆ حکومەتی بەریتانیا پرۆژەیاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران رادەگەیەنێت

PM:01:38:07/03/2023

3336 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمرۆ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەسەر بابەتی کۆچی نایاسایی کۆببنەوە و پرۆژەیاسایەک رابگەیەنن کە ناوەڕۆکەکەی ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانەیە کە بەشێوەی نایاسایی گەیشتوونەتە وڵاتەکە.


بڕیارە هەریەک لە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆببنەوە و بەپێی میدیا جیهانییەکانیش پێشبینی دەکەن پرۆژەیاسایەک رابگەیەنن کە ناوەڕۆکەکەی رێگرییە لە چوونی کۆچبەری نایاساییە بۆ وڵاتەکەی بەتایبەت ئەو کۆچبەرانەی لە رێگەی بەلەمەوە لە نۆکەندنی ئینگلیزەوە دەچنە ئەو وڵاتە.

ئەو پرۆژە یاساییەش بەجۆرێکە، مافی پەنابەرێتی نادرێتە ئەو کۆچبەرانەی داوای پەنابەرێتی دەکەن یاخود بە نایاسایی هاتوون، بەڵکو دوو بژاردەیان دەدرێتێ ئەویش، رۆشتنەوە بۆ وڵاتی خۆیان یاخود گەشتکردنە بۆ وڵاتی سێهەم کە رواندایە.

لەو بارەیەشەوە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، گەر کۆچبەران بە نایاسایی بێن، ناتوانن بمێننەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر ریشی سوناک لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنیدابوو، رێگری بکات لە کۆچی نایاسایی و ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا.













گەلەری