سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕووی دۆلاری بەرزکردەوە

PM:12:37:07/03/2023

25032 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە و رێژەی خستنەڕووی دۆلار بەرزکردووەتەوە، کە زیاتر لە ٢١٦ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕووی دۆلاری بەرزکردەوە و بڕی ٢١٦ ملیۆن و ٧٠٥ هەزار و ٥٥٨ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، بەوەش بەراورد بە دوێنێ ٤٣ ملیۆن دۆلاری لە رێژەی خستنەڕوو بەرزکردووەتەوە.

لەو بڕە پارەیە بانکی ناوەندی عێراق ١٥٣ ملیۆن و ٦٠٥ هەزار و ٥٥٨ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەی دەرەوە فرۆشتووە و ٦٣ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی راستەوخۆ بووە.

لەلایەکی دیکەوە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە بەرزیدایە و لە نێوان ١٥٧ هەزار و ١٥٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ک.ک













گەلەری