سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی پاسپۆڕت تەواوبوون و لە ماوەیەکی کورتدا هاوڵاتیان دەتوانن لە ماوەی یەک رۆژدا ببنە خاوەن پاسپۆڕتی ئەلکترۆنی.
نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، دەروازەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کراوەیە و هەنگاو و میکانیزمەکانی دەرکردنی بە هەموو وردەکارییەکانیەوە پەیڕەو دەکرێت.
لە راگەیاندراوەکەدا، باس لەوەشکراوە نەوەی سێیەمی پاسپۆرتی
ئەلیکترۆنی نوێ بە تایبەتمەندی تەکنیکی بەرزەکان تایبەتمەند کراوە و لەلایەن رێکخراوی
فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتییەوە رەزامەندی لەسەرە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نوێ هاوکار دەبێت
لە کورتکردنەوەی نزیکەی ٨٥٪ـی کاغەز و رێکارە کارگێڕییەکان و لە ماوەی یەک رۆژدا دەدرێتە
هاوڵاتیان.
لە ماوەی رابردوودا حکومەتی عێراق رایگەیاند، رێنمای دەرکراوە
بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی پاسپۆڕت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکی سێ مانگە هاوڵاتیانی هەرێمبەهۆی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرتەوە گرفتی دەرهێنانی
پاسپۆڕتیان هەیە و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گرفتەکە
تەکنیکییە و لە بەغداوەیە و ئەوان دەفتەر نانێرن بۆ هەرێم.