شەش پارتەکەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا رێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنی کلچدار ئۆغڵۆ وەک کاندیدی سەرۆککۆمار لە هڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکەدا.
شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا رایانگەیاند، بە کۆی دەنگ کەمال کلچدار ئۆغڵو سهرۆكی پارتی جهههپهیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا کاندید کردووە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا شەش پارتەکە
ئەوەشیان خستەڕوو، هەر
شەش لایەنەکە لەسەر ئەوە رێککەوتوون سەرۆکی هەر پێنچ پارتەکەی تر وەک جێگری سەرۆککۆمار
دیاری بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
وا بڕیارە لە ١٠ ئایاری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەبچێت.
کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ
لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٨ لە تورکیا لەدایکبووە و لە بواری ئابوری و زانستە بازرگانییەکاندا خوێندویەتی
و خاوەنی دکتۆرای فەخرییە لە زانکۆی شینجیانگ. خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.