PM:12:59:06/03/2023
16548 جار خوێندراوەتەوە
پیاوێک لە ویلایەتی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا پاش ئەوەی ٤٠ ساڵی تەمەنی لە زینداندا بە تاوانی کوشتن و دەستدرێژی بەسەر برد دادوەر بێتاوانی ئەو پیاوەی راگەیاند.
هاوڵاتییەک کە ناوی مۆریس هاستینگسە و لە ساڵی ١٩٨٣ بە تاوانی دزی و کوشتن و دەستدرێژی سێکسی بە ٤٠ ساڵ زیندانی سزادراوە و تەواوی ماوەی زیندانییەکەی بەسەر بردووە و پاش دەرکەوتنی بەڵگەی نوێ دادگا بە بێتاوان ناساندی.
مۆریس دەربارەی بڕیارەکەی دادوەر دەڵێت، "سوپاس بۆ دادوەر و ئەو داوای
لێبوردنانەی لێمکرا، ئامادەم بەردەوامبم لەژیان و ئێستا دڵخۆشم."
پۆلیس لەوبارەیەوە باس لەوەدەکەن، توانیویانە بەهۆی رووداوێکەوە کە لە مانگی
حوزەیرانی ٢٠٢٢دا روویدا تاوانباری راستەقینە بدۆزنەوە دەست بەسەر
سەرجەم کەلوپەلەکانی تاوانەکەدا بگرن کە لە ساڵی ١٩٨٣ ئەنجامدراوە.