سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدایە و زێڕیش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:10:06/03/2023

2052 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٥ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک ئونسەی زێڕ نرخی هەزار و ٨٥٤ دۆلار و ١٣ سەنتە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٨ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی زێڕیش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

هاوکات یەک گرام زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بە ٥٩ دۆلار و ٦١ سنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر ٥٩ هەزار و ٦١٧ دۆلارە.

بەرزی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە ساڵی رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی بوو لە نێوان ٧٦ بۆ ٣٢ دۆلار.

هاوکات، سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوە کە لەناویاندا عێراق بوونی هەیە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.













گەلەری