سەردێڕ:

ترەمپ: تەنها من دەتوانم ئەمریکا رزگار بکەم

PM:11:39:05/03/2023

3384 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، تاکە کاندیدە کە دەتوانێت ئەمریکا لە شەڕانگێزی حزبی دیموکراتییەکان و کەسایەتییە توندەکانی حزبی کۆمارییەکان رزگاربکات.


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆنفرانسی حزبی کۆمارییەکان کە لە واشنتۆنی پەیتەخت بەڕێوەچوو رایگەیاند، "من تاکە کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی ٢٠٢٤ــم کە بتوانم ئەمریکا لە حزبی دیموکراتەکان و کەسایەتییە توندەکانی حزبی کۆمارییەکان رزگار بکەم."

ئاماژەی بەوەشدا، خەڵکی ئەمریکا لە ئێستادا دەجەنگێت لە پێناوی رزگارکردنی وڵاتەکەیان لەو کەسانەی رقیان لێیانە، هێرشدەکاتە سەر حزبی کۆمارییەکان و دەڵێت، کادری توندڕەو بەڕێوەیدەبات.

ئەوەشی خستەڕوو، دەنگدەرانی ئەمریکا بێزاربوون لەو خێزانە سیاسیانەی کە رەگیان لە هەردوو حزبی سەرەکی ئەمریکادا چەسپاندووە، وتیشی، ئەگەر بە خێرایی چارەسەری جەنگی ئۆکرانیا و روسیا نەکرێت جەنگی جیهانی سێیەم هەڵدەگیرسێت.

ئەو کۆنفرانسەی دۆناڵد ترەمپ قسەی تێدا کرد پێی دەوترێت هاوپەیمانی پارێزگارانی کاروباری سیاسی و لە پێشتردا گەورەترین کۆنفرانسی پارێزگارانی ئەمریکا بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی داهاتوو ئەمریکییەکان بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بەڕێدەکەون بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نوێی ئەمریکا، تا ئێستا حزبی کۆمارییەکان ١٤ کاندیدیان هەیە لە ناویاندا دۆناڵد ترەمپ و حزبی دیموکراتییەکانیش ١١ کاندیدیان دیاری کردووە و جۆو بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکاش بەهەمان شێوە کاندیدە.













گەلەری