سەردێڕ:

تەندروستی جیهانی هۆشداری دەربارەی دەرمانێکی ترسناکی منداڵان دەدات

PM:05:52:03/03/2023

10544 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە لە ١٤ دەرمانی جیاواز لە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا بەوەی ئەو مادانەی تیایاندایە پیسکەرن.


رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆمەڵێک دەرمانی تایبەت بە کۆکەی منداڵان کە مادەی کیمیایی ترسناکی تێدایە کە ئەم پێکهاتانە هەندێکجار بەکاردێت وەک پیسکەر بە ڕێژەیەکی زۆر کەم لە ژمارەیەک پێکهاتەی خۆراک و توێنەرەوەی پزیشکیدا دەبینرێن.

وینستۆن مۆرگان پڕۆفیسۆر لە زانکۆی لەندەن دەڵێت، پیسبوونی دەرمانەکان بەم ئاوێتانە کاتێک ڕوودەدات کە ستانداردی دروستکردن و تاقیکردنەوەی خراپی هەبێت و ژەمی کوشندەی ماددە کیمیاییەکان لە کەسانی پێگەیشتوودا لە نێوان هەزار بۆ هەزار و ٥٠٠ میلیگرامدایە بۆ هەر کیلۆیەک و بۆ منداڵانیش پرۆفیسۆرەکە هۆشداریدا لەوەی کە ژەمی کوشندە بۆ منداڵێکی بچووک کە کێشی ٢٠ کیلۆگرامە، کەم بکرێتەوە بۆ ٢٨ ملیلیتر، واتە نزیکەی ٦ کەوچکی چا، لەگەڵ ئەوەشدا ژەهراویبوون ئەگەری هەیە کاتێک ژەمە زۆر کەمترەکان لە ماوەی چەند ڕۆژ و هەفتەیەکدا بخورێت.

سەبارەت بە ئاماژەکانی ئەو پڕۆفیسۆرە رایگەیاند، یەکێک لە خراپییەکانی ئەو دەرمانە ئەوەیە تاوەکو بە رێژەیەکی زۆر ژەهراوی نەبێت دەرناکەوێت و نیشانەیەکی نەخۆشیەکە خەو بردنەوەیە و دایک و باوک بە شتێکی سروشتی دەبینن و هەستی پێناکەن تا درەنگ دەبێت.













گەلەری