سەردێڕ:

بومەلەرزەیەکی دیکە لە تورکیا روویدا

AM:09:20:03/03/2023

32052 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی کارەساتەکان و رووداوە لەناکاوەکانی تورکیا بڵایکردەوە، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی کەهرەمان مەرعەشی داوە، هیچ زانیارییەکیشی لەبارەی زیانەکانەوە ئاشکرا نەکردووە.


فەرمانگەی کارەساتەکان و رووداوە لەناکاوەکانی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا و کاتژمێر ٥ و ٥٣ خولەک بومەلەرزەیەک لە ناوچەی کەهرەمان مەرعەشی دا.

ئاماژەی بەوەشداوە، بومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی ٥ پلە بە پێوەری رێختەربووە و پاشلەرزەی دووەم لەکاژمێر ٧ و ٣٩ خولەک بووە بە گوڕی ٣.٩ پلە بە پێوەری رێختەر.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە بەرەبەیانی ٦ی شوباتی ئەمساڵ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری رێختەر باکور و رۆژئاوای کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی لە تورکیا و سوریا هەژاند و بەشێک لە هاوڵاتییانی عێراق و لوبنان و میسر هەستیان بە بومەلەرزەکە کرد.

بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تورکیا و سوریا زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدان هەزار کەسیش برینداربوون.













گەلەری