سەردێڕ:

پەرلەمانی فینلاند پرۆژە یاسای بە ئەندامبوونی لە ناتۆ پەسەند کرد

PM:08:27:01/03/2023

2624 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی فینلاند پرۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە رێگە دەدات بە وڵاتەکەی ببێتە ئەندامی ناتۆ و هەنگاریاش رەزامەندی پیشاندا بۆ بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ.


بەپێی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی فینلاند، پرۆژە یاساکە بە ١٨٤ دەنگی بەڵێ بەرامبەر حەوت دەنگی نەخێر پەسەند کراوە.

شەش پەرلەمانتاری چەپڕەو و ئانۆ تورتیانین لە پارتی هێز هی گەلە دژبە ئەندامبوونی وڵاتەکە لە ناتۆ دەنگیان داوە.
هاوکات، یاسا دانەرانی هەنگاریا دەستیان بە پرۆسەی متمانە بەخشین بە هەردوو وڵاتی فلەندا و سوید کرد بۆ بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانی باکوری ئەتلەسی لە دوایی دواکەوتنی بۆ ماوەی چەند مانگێک و سەرۆکایەتی هەنگاریاش داوای خێرا بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا ٢٨ وڵاتی ئەندامی ناتۆ رەزامەندیان نیشانداوە و ئەندامێتیی فینلاند و سویدیان لە ناتۆ پەسەند کردووە.

پاش لەشکرکێشی روسیا بۆ ناو ئۆکرانیا، سوید و فینلاند هەردوو وڵاتی باکوری ئەوروپا کە سنوری ئاوییان لەگەڵ روسیادا هەیە لە مانگی پێنجی ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاریان دا دەستبەرداری بێلایەنی سەربازی بن و ببن بە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا.تورکیا مەرجی هەبوو بۆ ئەو پرسە و نیگەرانە لەوەی سوید رەتیکردەوە دەیان کەسی کە ئەنقەرە دەڵێت پەیوەندییان بە پەکەکە و هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ هەیە، رادەستی تورکیا بکاتەوە

ناتۆ هاوپەیمانییەکی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای باکوورە و پەیوەندییەکی ناوازەی لە نێوان ئەم دوو کیشوەرە رەخساندووە، بە شێوەیەک لە بواری بەرگری سەربازی و ئاسایشدا ئەم وڵاتانە راوێژا و هاوکاری یەکدی دەکەن و ئۆپەراسیۆنی فرەنەتەوەیی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان پێکەوە ئەنجامدەدەن و لە ٣٠ وڵاتی ئەندام پێکهاتوون.



 













گەلەری