وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەیان بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردن و بەرگریکردن لەسەروەری ئۆکرانیا و هەموو وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست. دەشڵێت، "سەرۆکی روسیا نایەوێت کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا بهێنێت."
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە پابەندبێت و بەردەوامی بدات بە بەرگریکردن لە سەروەری خاکی ئۆکرانیا و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، جەختی لەوەشکردەوە، ئەمریکا پێشوازی لە هەرهەنگاوێکی ئاشتیانە دەکات لە ئۆکرانیا.
لەیەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
بۆ ئۆزباکستان داوایکرد رێز لە سەروەری و ئازادی سەربەخۆیی خاکی وڵاتان بگیرێت و ئەوەشی
بەخاڵێکی بنچینەیی ناوبرد وتیشی، لەپلانیدا نییە لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا
چاوی بە هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی روسیا و چین بکەوێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی پێشوو، بلینکن لەگەڵ
وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی ئەندام لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە ئاسیای ناوەڕاست کۆبووەوە،
ئەوانیش ئۆزبەکستان، قرغیزستان، تاجیکستان و تورکمانستان جگە لە کازاخستان کە لەئاستانەی
پایتەخت میوانداری ئەم کۆبوونەوەیەی کرد.
لێدوانەکانی بلینکن لەکاتێکدایە جەنگی نێوان
روسیا و ئۆکرانیا پێیناوەتە ساڵی دووەمی و ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا جەخت لە یەکپارچەیی
و سەروەری خاکی ئۆکرانیا دەکەنەوە.