PM:05:41:01/03/2023
21672 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەتدا هەر دۆلارێک بەرامبەر هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراق دەبێت.
وەزارەتی داریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی فەرمانگەکانی کردووە ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە هەر دۆلارێک بە هەزار و ٣٠٠ دینار بگۆڕدرێتەوە، واتە ١٠٠ دۆلار نرخی دەبێتە ١٣٠ هەزار دینار لە فەرمانگەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمدا.
گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی
١٣٠ هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک هاوتای ئەو نرخەیە کە بانکی ناوەندی دیاریکردووە.
ئەمڕۆ، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی
دراو لە هەرێمی کوردستان بەهای دۆلار بەراورد بە دوێنێ زیاتر بەرزبووەوە و نرخی
١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٧ هەزار دینار.