سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆشتنی نەوتی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە

PM:01:45:01/03/2023

3044 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی شوبات زیاتر لە حەوت ملیار دۆلاربووە و رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمهێنراوە.


وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆش و داهاتی نەوتی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە مانگی شوباتدا بڕی ٩٢ ملیۆن و ٢٥٥ هەزار و ٦١٠ بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە و داهاتی نەوتیش حەوت ملیار و ٨١ ملیۆن دۆلار بووە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، ٨٩ ملیۆن و ١٤٠ هەزار و ٤٤٨ بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەرهەمهاتووە و لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکیش، دوو ملیۆن و ٨٣٤ هەزار و ٣٩٣ بەرمیل نەوت بۆ بەندەرەکانی جەیهان نێردراوە.

سەبارەت بە بەرهەمی رۆژانە، وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژانە بڕی سێ ملیۆن و ٢٩٥ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهاتووە و هەر بەرمیڵیک نەوت بە ٧٥ دۆلار و ٧٦ سەنت فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، مانگی رابردوو بەهەمان شێوە داهاتی نەوتی عێراق زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بوو.

ک.ک


 













گەلەری