سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: لەوانەیە جەنگی ئۆکرانیا سێ ساڵی دیکە بخایەنێت

PM:11:01:28/02/2023

2784 جار خوێندراوەتەوە

جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، نازانرێت جەنگی ئۆکرانیا چەند دەخایەنێت و لەوانەیا تا سێ ساڵی دیکە بەردەوام بێت. دەشڵێت، "پێویستە کۆنگرێسی ئەمریکا پشتیوانی لە هاوکارییەکانی ئۆکرانیا بکات."


کۆلین کاڵ جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا لە دانیشتنێکی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە رایگەیاند، نازانن جەنگی نێوان ئۆکرانیا روسیا چۆن پەرە دەسەنێت و لەوانەیە شەش مانگی دیکە کۆتایی بێت یاخود بۆ سێ ساڵی دیکە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هیوادارە ئەنجومەنی کۆنگرێسی ئەمریکا پشتیوانی لە هاوکاری دارایی ئۆکرانیا بکەن تەنانەت لە دوای هەڵسەنگاندنە ئەگەرییەکان بۆ بەردەوامبوونی جەنگەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمریکا بە بڕی ٥٠ ملیار دۆلار لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو هاوکاری دارایی ئۆکرانیای کردووە و بە بڕی ٢٥ ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی ئەو وڵاتەی کردووە.

ساڵێکە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و لە سەرەتای جەنگیشەوە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە و هاوکاری سەربازی و مرۆییان گەیاندە ئەو وڵاتە و سزای ئابووری توندیان بەسەر روسیادا سەپاند.













گەلەری