سەردێڕ:

راوێژکاری دارایی سودانی: یەدەگی دراویی بیانی لە عێراق گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی

PM:08:32:28/02/2023

2396 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق گەیشتووەتە ١١٥ ملیار دۆلار. دەشڵێت، "ئەو بڕە یەدەگە زۆرترین یەدەگە لە مێژووی عێراقدا."


مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق گەیشتووەتە ١١٥ ملیار دۆلار و نزیکەی نیوەی ئەو بڕە پارەیە بە دۆلاری ئەمریکییە.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی عێراق بەشێکی زۆری ئەو یەدەگی دۆلارەی کە هەیەتی خستوویەتییە بازرگانی سەلامەتەوە کە ساڵانە بڕی ٤٪ زیاد دەکات و دەتوانن لە کاتی پێویستدا ئەو زیادەیە بگۆڕنەوە بە دۆلار.

مەزهەر محەمەد ساڵح باسی لەوەشکرد، ٥٠٪ـی یەدەگی دراوی عێراق کە بە دۆلار نین لە بانکە ناوەندییە ئەوروپییەکاندا بە دراوی پاوەنی ئیستەرلینی و یۆرۆی ئەوروپی و یەنی چینی و یابانی هەڵگیراون.

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت، لە ئێستادا عێراق خاوەنی ١٣٢ تۆن یەدەگی زێڕە و بڕەکەشی زیاترە لە ئاستی سەلامەتی جیهانی بۆ یەدەگی زێڕی وڵاتان.













گەلەری