سەردێڕ:

کەنەدا بەکارهێنانی تیکتۆکی قەدەغەکرد

AM:11:34:28/02/2023

8280 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی کەنەدا بەهۆی مەترسی لەسەر پاراستنی زانیاری بەکارهێنەرانی تیکتۆکی قەدەغەکرد، کۆشکی سپیش ماوەی ٣٠ رۆژی دیاریکردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە بەرنامەکە.


تیکتۆک خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای بایتی چینی، بڕیارە لەئەمڕۆوە بەرنامەکە لەسەر ئەو مۆبایل و ئامێرانە بسڕێتەوە کە حکومەت ڕێگەیپێداون و ڕیگریش دەکرێت لە دابەزاندنی بەرنامەکە.

کەنەدا مەترسی هەیە لەوەی بەرنامەکە مەترسی دەخاتە سەر ئاسایش و زانیارییە تاکە کەسییەکان.

وتەبێژی تیکتۆکیش لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەدا دەڵێت، بەبێ باسکردنی هیچ مەترسیەکی ئەمنی و گفتوگۆ لەگەڵیان ئەو هەنگاوە نراوە.

هاوکات لە واشنتۆنیش بەرپرسانی حکومەت دڵنیاییداوە لەوەی دەبێت بوەستن لەبەکارهێنانی بەرنامەکە تا دڵنیابوونەوە لە پاراستنی زانیارییەکان لە ماوەی ٣٠ رۆژدا.













گەلەری