لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕیش نرخەکەی ٦٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و ١٠٠ دۆلاریش بەرامبەر پێنج ملیۆن و ٣٤٠ هەزار تمەنی ئێرانییە.
هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی
١٠٤ ملیۆن ٢١٦ هەزار و ٢٥٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە کە ٤٥ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەشێوەی
نەقدی بووە و ٥٨ ملیۆن و ٢١٦
هەزار و ٢٥٠ دۆلاری بەشیوەی حەواڵە بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی
ناوەندی عێراق ئاگاداری بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراوی کردووەتەوە
کار بە پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی بکەن و بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، نرخی تمەن
دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و وتەبێژی
بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی
دابەزینی نرخی تمەن توندکردنەوەی سنورەکانی عێراق و کەمکردنەوەی بەقاچالأبردنی دۆلارە
بۆ ئێران.