وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، داهاتی نەوت زیاتر بووە لە حەوت ملیار دۆلار.
بە پێی راپۆرتی مانگانەی کۆمپانیایی فرۆشتنی نەوتی عێراق ناسراو بە (سۆمۆ)، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا عێراق بڕی ١٠١ ملیۆن و ٢٤٥ هەزار و ٩٥ بەرمیل نەوتی رۆژانە فرۆشتووە.
دەشڵێت، داهاتی ئەو نەوتەی فرۆشراوە بریتییە لە حەوت ملیار و ٦٦٣ ملیۆن و
٧٨٨ هەزار دۆلار.
راپۆرتەکەی کۆمپانیای سۆمۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست
و باشوری عێراق بڕی ٩٨ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار
بەرمیل نەوت دەرهێندراوە و دوو ملیۆن و ٤٧٥ هەزار و ٥١٦ بەرمیل نەوتیش لە کێڵگە نەوتییەکانی
کەرکوک رەوانەی بەندەری جەیهان کراوە.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، نەوتەکە
فرۆشراوە بە ٣٦ کۆمپانیای جیاوازی وڵاتان و هەر بەرمیلێک نەوت بە ٧٥ دۆلار و ٦٩٥ سەنت
فرۆشراوە.
ک.ک