سەردێڕ:

بانکی ناوەندی وادەی دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی دۆلاری لە هەرێم ئاشکرا کرد

PM:10:49:26/02/2023

9532 جار خوێندراوەتەوە

بانکی بازرگانی لە هەرێم ناسراو بە RT Bank ئەوەی خستەڕوو، ئاگاداری گه‌شتیاران دەکەن پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ نووسینگەكانیاندا لەناو بەشێک لە فڕۆكه‌خانه‌کاندا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راده‌گیرێت. بانکی ناوەندیش دەڵێت، "لە دوو رۆژی داهاتوو یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست دەکەنەوە بە فرۆشتنی دۆلار لە هەرێم."


چاوگێک لە بانکی ناوەندی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەفتانە پێنج بۆ ١٠ ملیۆن دۆلار دەدریتە بانکی بازرگانی هەرێم بەڵام خواست لەسەر دۆلار لە هەرێم شەش هێندەی ئاستی پێویستە. دەشڵێت، "بەشی هەفتەیەک دۆلار لە هەرێم لە ماوەی سێ رۆژدا فرۆشراوە."

لەوبارەیەشەوە، نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕتی ئەوەی خستەڕوو، گەر بانکەکە بەڵگەی یاسای لەسەر راگرتنی ئاڵوگۆڕی دراو نەخاتەڕوو، ئەوا رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە، چونکە ئەو بڕیارە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بەهای دینار.

باسی لەوەشکرد، لە سلێمانی تەنها یەک لقی RT Bank هەیە و لۆدێکی زۆری لەسەر و ئەگەر ژمارەی لقەکان زۆرتر بوایە لۆدی سەر بانکەکە کەمتر دەبووەوە، وتیشی، "ئەوپشکەی دانراوە بۆ لقی RT Bank لە سلێمانی تەنها بەشی ئەو ئاڵوگۆڕانە دەکات کە لەنێو لقەکەدا دەکرێت."

هاوکات فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، بڕیارەکە لە بانکەکانی هەرێمەوە دەرچووە و هیچ پەیوەندی بە بانکی ناوەندی عێراقەوە نییە.

وتیشی، چەندین کەس سەرقاڵی سپیکردنەوەی پارەبوون، بەرێگای جیاواز هەوڵیانداوە سوود لەم میکانیزمە وەربگرن لەکاتی وەرگرتنی پارە دەستیان کردووە بە سپیکردنەوەی و بە وتەی ئەو بەرپرسە بازرگانانی سپیکردنەوەی پارە تەنانەت شۆفێری تاکسییان بردووە و بەناوی گەشتیارەوە دۆلاریان وەرگرتووە.













گەلەری