سەردێڕ:

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەشێکی ژاپۆنی هەژاند

PM:09:37:25/02/2023

3920 جار خوێندراوەتەوە

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری رێختەر دوورگەیەکی ژاپۆنی هەژاند کە رۆژی دووشەممەی رابردووش هەمان دوورگە بوومەلەزرەیەک تێیدا روویدا.


کاربەدەستانی ژاپۆن رایانگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بووە بەپێوەری رێختەر و ناوچەکانی بەشی رۆژهەڵاتی دوورگەی هۆکایدۆی لە باکووری ژاپۆن هەژاندووە. دەشڵێن، "پێشبینیی روودانی تسۆنامی ناکرێت".

بە گوێرەی دامەزراوەی نیشتیمانی توێژینەوەی زانستی زەوی ژاپۆن، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی ٦١ کیلۆمەتر لە نیمچە دوورگەی نیمورۆ روویداوە.

لە ماوەی رابردوو فرانسک هووگەربیتس توێژەری جیلۆجی هۆڵەندی پێشبینی روودانی بوومەلەرزەیەکی لە ژاپۆن کرد و پێش ئەوەش پێشبینی روودانی بوومەلەزرە بەهێزەکەی تورکیاشی کردبوو.

هۆکایدۆ یەکێکە لە دوورگە سەرەکییەکانی باکووری ژاپۆن و چەند رۆژێک لەمەوبەر بوومەلەزرەیەکی دیکە بە گوڕی ٥.١ پلەی رێختەر تێیدا روویدا.













گەلەری