سەردێڕ:

بایدن بابەتی خۆکاندیدکردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا یەکلایی کردەوە

PM:07:02:25/02/2023

3308 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پلانی هەیە ساڵی داهاتوو دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کاندید بکات، بەڵام لە ئێستادا هیچ هەنگاوێک نانێت. دەشڵێت، "تەمەنم نابێتە رێگر."


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی ئەمریکی ئاماژەی بەوەشدا، پەلەی نیە لە راگەیاندنی خۆ کاندیدکردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی، بەڵام بە دڵنیاییەوە پلانی هەیە خۆی کاندید بکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەم جارە خۆی کاندید بکاتەوە کارێکی زۆر هەیە دەبێت بیکات بۆ بانگەشە.

وتیشی، "پێم وا نییە تەمەنم رێگر بێت لە دووبارە خۆ کاندید کردنەوەم."

هاوکات جیل بایدن خانمی یەکەمی ئەمریکا باسی لەوەکرد، هێندەی نەماوە جۆ بایدنی هاوسەری دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

جۆ بایدن تەمەنی ٨٠ ساڵە و بە بەتەمەنترین سەرۆک دادەنرێت لە مێژووی ئەمریکادا.













گەلەری