جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا رایگەیاند، کۆی قەبارەی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا دەگاتە نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلار.
دیمیتری میدڤیدیڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵانی ٢٠١٤ تاوەکو ٢٥ـی ئەم مانگە ئەمریکا بە بڕی ٣٠ ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکرانیای کردووە کە بەشێکیان پێش دەستپێکردنی جەنگی نێوان روسیا ئۆکرانیا بووە.
باسی لەوەشکرد، ئەمریکا بەردەوام
هاوکاری سەربازی ئۆکرانیای کردووە بەڵام لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا زۆرترین
هاوکاری ئەو وڵاتەی کردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە لە ناردنی چەک.
لە ماوەی رابردوودا ئەمریکا
٤٠ بارهەڵگری جەنگی هێمارسی و سیستمی بەرگری
و چەندان جۆر چەکی نوێی پێشکەوتووی بەخشییە ئۆکرانیا و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەش
رایگەیاند، پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازییان بە بڕی یەک ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا
ئامادە کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵێکە
جەنگی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و لە سەرەتای
جەنگیشەوە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە و
هاوکاری سەربازی و مرۆییان گەیاندە ئەو وڵاتە و سزای ئابووری توندیان بەسەر روسیادا
سەپاند.