سەردێڕ:

وادەی دابەشکردنی دووەم بەشە ئاردی ئەمساڵ دیاریکرا

PM:04:53:25/02/2023

18264 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دووەم بەشە ئاردی ئەمساڵ ئامادەیە و سبەینێ رۆژی یەکشەممە لە رێگەی بریکارەکانەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت. دەشڵێت، "پرۆسەی دابەشکردنەکە لە ناوچە هەژارنشینەکانەوە دەست پێدەکات".


وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دووەم بەشە ئاردی ئەمساڵ ئامادەکراوە، سبەینێ یەکشەممە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆمپانیای گشتی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق ناوەند و بەشەکانی سەر بەو کۆمپانیای راسپاردووە بۆ ئەوەی بریکارەکان لە ئامادەکردنی بەشە ئاردی هاوڵاتییان ئاگاداربکەنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوای لە بریکارەکانی خۆراکی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکەن پێداچوونەوە بە لیستی دابەشکردنی خۆراک بکەنەوە تاوەکو بەشە ئاردی ئەم جارە سەرەتا بەسەر ناوچە هەژارنشینەکاندا دابەشبکرێت.

هاوکات، بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، وەزارەتی بازرگانی عێراق داوا لە لیژنەکانی چاودێری کردووە پشکنینی تەواوی کوالێتی ئارد بکرێت و دڵنیاببنەوە لە مۆری ئاش و بەرواری بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی ئاردەکە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، مۆفەق حسێن پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وردەکاری دانیشتنی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق ئاشکراکرد و رایگەیاند کە بەڵێنی پێداون کوالێتی ئارد باشتر بکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا.













گەلەری