سەردێڕ:

نرخی ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟

PM:12:09:25/02/2023

46284 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراودا لە هەرێم ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


هەر لە هەرێمی کوردستاندا و لە پارێزگای هەولێر ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. لە بەغداش بە ١٥٢ هەزار و ٦٠٠ دینارە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی رۆژانی هەینی و شەممە هیچ بڕە دۆلارێک ناخاتەروو، رۆژی پێنجشەممەش تەنها ١٠٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

شەوی رابردووش بانکی ناوەندی عێراق گرتنەبەری چەند هەنگاوێکی نوێی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار راگەیاند و باسی لەوەکرد، رێگری دەکەن لەوەی هاوڵاتیان زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلار بە کاش ببەنە دەرەوەی عێراق.













گەلەری