سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا: پاکێجێکی نوێی سزا بەسەر روسیادا دەسەپێنین و بەردەوام دەبین لە پشتیوانی ئۆکرانیا

AM:10:39:25/02/2023

3804 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا ڕایانگەیاند، یەکێتی ئەوروپا لە ساڵیادی یەک ساڵەی جەنگی ئۆکرانیا-روسیا، پاکێجی دەیەمی سزاکانیانی سەر روسیایان پەسەندکردووە.


سەرۆکایەتی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل رایگەیاند، دوایین پاکێجی سزاکان بۆ سنووردارکردنی توانا داراییەکانی روسیایە، هەروەها برسیکردنی روسیا و فشارکردن لە هاوپەیمانەکانی.

وتیشی، هەوڵدەدەن ئامێرە تەکنەلۆژییەکان و توانا ناوەکیەکانی روسیا لاواز بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاکێجەکە سنووردارکردنی هەناردەکردن و رێوشوێن دژ بەو لایەنانە لەخۆدەگرێت کە پشتگیری لە شەڕی روسیا دەکەن.

یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ئۆکرانیا وتیشی، بە یەکگرتوویی لەگەڵ ئۆکرانیا و گەلی ئۆکرانیا وەستاون و بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی ئەو وڵاتە تا ئەو کاتەی پێویست بێت.

ئەمڕۆ ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ ساڵێکی تەواو بەسەر هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا تێدەپەڕێت کە بەهۆیەوە دەیان هەزار سەرباز لە ریزی هێزە سەربازییەکانی هەردوو وڵاتدا گوژراون و چەندین هاوڵاتی ئۆکرانیا ئاوارە و بێماڵ و حاڵ بوون.













گەلەری