سەردێڕ:

کەنەدا هاوکاری دارایی ئۆکرانیا دەکات و بەریتانیا سزا بەسەر روسیادا دەسەپێنێت

PM:07:52:24/02/2023

2432 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی کەنەدا رایگەیاند، بڕی زیاترلە ٣٢ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری پێشکەشی ئۆکرانیا دەکات و بەریتانیاش سزاکانی سەر روسیا فراوانتردەکات.


لەساڵیادی هەڵگیرساندنی جەنگی ئۆکرانیادا، وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە بڕی زیاتر لە ٣٢ ملیار دۆلار وەک پاڵپشتی دارایی بەئۆکرانیا دەدات هەتا بتوانێت پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری و سەربەخۆیی وڵاتەکەی بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قەبارەی هاوکارییە داراییە بڕیار لەسەردراوەکە لەسێ بواری جیاجیادا پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکرێت کە ئەوانیش بریتین لەتەرخانکردنی ٧.٥ ملیۆن دۆلار بۆ هەڵگرتنەوە و پوچەڵکردنەوەی مینە چێندراوەکان و تەرخانکردنی زیاتر لە ١٣ ملیۆن دۆلار بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی لەچوارچێوەی ململانێکاندا.

دەشڵێت، بەشی سێیەمی پاڵپشتییە داراییەکان کە ١٢ ملیۆن دۆلارە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بایەلۆجی و ئەتۆمەوە تەرخانکراوە.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، حکومەتەکەی لیستی سزادانەکانی روسیا بەرفراوانتردەکات و ژمارەی سزاکانی بەریتانیا بۆسەر روسیا هەزار و ٥٠٠ سزای تێپەڕاندووە.

هاوکات حکومەتی کەنەدا لەماوەی رابردوودا هاوکاری سەربازی و دارایی و ئابوری پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە و چەندین تانک و زرێپۆشی لیۆپارد و جۆرە جیاوازەکانی دیکەی کەرەستەی جەنگی پێداوە.

ئەمڕۆ ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ ساڵێکی تەواو بەسەر هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا تێدەپەڕێت کە بەهۆیەوە دەیان هەزار سەرباز لە ریزی هێزە سەربازییەکانی هەردوو وڵاتدا گوژراون و زیانێکی ئابوری گەورە بەر ژێرخانی ئابوری کەنەدا کەوتووە و زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی ئەو وڵاتە ئاوارە و بێماڵ و حاڵ بوون.













گەلەری