سەردێڕ:

ناتۆ هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی چینەوە ئاشکرا کرد

PM:05:06:24/02/2023

3516 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" هەڵوێستی رێکخراوەکەی لەبارەی هەوڵەکانی چین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا ئاشکرا کرد بەوەی "ناتۆ گومانی بەرامبەر متمانەی چین هەیە".


ێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناسراو بە "ناتۆ" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە تالینی پایتەختی ئەستۆنیا رایگەیاند، متمانەیەکی گەورە بە پەکین نییە سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئەوەی چین لەشکرکێشی نایاسایی روسیای بۆ سەر ئۆکرانیا شەرمەزار نەکرد و چەند رۆژێکیش پێش لەشکرکێشییەکە رێککەوتنی هاوبەشی بێسنوری لەگەڵ روسیا واژۆ کرد، ناتوانن متمانە بە پەکین بکەن.

لەبەرامبەردا، وەزارەتی دەرەوەی چین رەخنەگرتنی لە بەڵگەنامە ١٢ خاڵییەکەی سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا رەتکردەوە و باسی لەوەکرد، ئەو رەخنانە بێ بنەمان و جگە لە بوختان و هەوڵێک بۆ بێناوبانگکردنی چین هیچی تر نین.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمرۆ ساڵێک تێپەڕدەبێت بەسەر هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و هەر ئەمڕۆش چین بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەستپێشخەرییەکی ١٢ خاڵی بڵاوکردەوە و لەیەکەم کاردانەوەشیدا ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رەتی کردەوە.













گەلەری