سەردێڕ:

بومەلەرزە لەم وڵاتەشی دا

PM:04:38:24/02/2023

10012 جار خوێندراوەتەوە

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە بە پێوەری رێختەر لە میسر روویدا کە چەقەکەی ناوچەی سوێس بوو.


پەیمانگای نیشتمانیی توێژینەوەی گەردونناسی و جیۆفیزیکی میسر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٤.١ پلە بە پێوری رێختەر بووە و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتردا روویداوە.

میدیاکانی میسریش بڵاویانکردەوە، بوومەلەرزەکە لە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتەکەدا هەستی پێکراوە، و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە بەرەبەیانی ٦ی شوبات بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.٦ پلەی رێختەر باکور و رۆژئاوای کوردستان و بەشێکی تورکیا و سوریای هەژاند و بەهێزی بومەلەرزەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس و ئاوارە بوونی سەدان هەزار خێزان سەرەڕای روخانی هەزاران باڵەخانە و زیانێکی زۆری مادی.

دوا بەدوای ئەوەش تا ئێستا پاشلەرزەکان لەو وڵاتە بەردەوامن کە بە گوڕی جیاواز لەو وڵاتە دەدەن.

لە دوای بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا، بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز لە ئێران و تاجیکستان و لوبنان و ئەردەن و چەند وڵاتێکی دیکەشی داوە، بە هەرێمی کوردستانیشەوە. بەشێک لە بومەلەرزەکان زیانیان هەبووە و بەشێکی دیکەشیان تەنها لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە هەستییان پێکراوە.













گەلەری