سەردێڕ:

مانگی داهاتوو لەسەر پرسی بە ئەندامبوونی ناتۆ؛ تورکیا و سوید و فینلاند کۆدەبنەوە

PM:03:29:24/02/2023

1960 جار خوێندراوەتەوە

لەناوەڕاستی مانگی ئادار هەرسێ سەرۆکایەتی تورکیا لەگەڵ نوێنەرانی فینلاند و سوید کۆدەبنەوە لەسەر پرسی بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ).


یانس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، هەفتەی رابردوو سەردانی تورکیایان کردووە و لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە و بڕیاردراوە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان تورکیا و فینلاند و سوید لە ناوەڕاستی مانگی ئادار بەرێوەبچێت.

ئەمینداری گشتی ناتۆ وتیشی، "کۆبوونەوەی ئەو سێ لایەنە لەسەر پرسی بە ئەندامبوونی سوید و فینلاندیە لە هاوپەیمانی ناتۆ."

ئاماژەی بەوەشدا، پرسی بە ئەندامبوونی فینلاند و سوید لە هاوپەیمانێتی ناتۆ لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا هاتە پێش و لەگەڵ سەرۆکایەتی تورکیا رێککەوتن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پرسە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینییەکانیان ئەرێنییە لەسەر پرسی بە ئەندامبوونی هەردوو وڵات و قایلبوونی سەرۆکایەتی تورکیا، هەردوو وڵات کاتی ئەوەیان هاتووە پرۆتۆکۆڵی ئەندامبوونیان جێبەجێ بکەن.

باسی لەوەشکرد، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی هەنگاریا پرۆسەی پەسەندکردنی ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە هاوپەیمانی باکوری ئەتلەسی ناسراو بە ناتۆ بەڕێوەدەچیت و وتیشی، "ئامانجام ئەوەیە پرۆسەکە بە خێرایی جێبەجێبکرێت."













گەلەری