سەردێڕ:

لەسەر وەسێتی خۆی ژنێک لە تابوتێکی هاوشێوەی شیرینی "ئێم ئاند ئێم" بە خاک سپێردرا

PM:06:54:23/02/2023

4112 جار خوێندراوەتەوە

ژنێک دوای ئەوەی لەلایەن خوێندکارەکانیەوە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ بە ناسناوی " M&M "بانگ دەکرێت بڕیار دەدات لە دوای مردنی لە تابوتێکی هاوشێوەی شیرینی "ئێم ئاند ئێم" بە خاک بسپێردرێت، بۆ ئەو مەبەسەتەش لەگەڵ کوڕەکەی تابوتێکی لەو شێوەیەیان دروستکرد.


ماری ئیستەر لە تابوتێکی هاوشێوەی شیرینی "ئێم ئاند ئێم" بە خاک سپێردرا کە دیزاین و دروستکردنەکەی لەلایەن خۆی و ئەندامانی خێزانەکەیەوە ئەنجامدرابوو و لە مەراسیمی پرسەکەشیدا ئامادەبووان پۆشاکی شێوەی هەمان شیرینییان پۆشیبوو.

ماری و مارتنی کوڕی ئەو تابوتەیان لەسەر داوای ماری دروست کرد دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ لەلایان خوێندکارەکانییەوە ناسناوی "M&M" پێبەخشرابوو.

لە رۆژی مردنەکەیدا ئەو پۆلەی وانەی تێدا دەوتەوە پڕکرا لە شیرینی M&M و بە دیاری بەخشرایە خوێندکارەکان و خێزانەکەی و هاورێکانی رێزیان لە کۆتا وەسێتی گرت و ئەوانیش هاوشێوەی ئەو جۆرە شیرینییە پۆشاکیان پۆشیبوو.

تاکە دڵگرانی ماری ئەوە بوو کە نەیتوانی لە کاتی مەراسیمی پرسەکەی رووخساری خەڵکی ببینێت کاتێکە بە بەرچاوی خۆیانەوە کەسێک لە ناو تابوتێکی لەو جۆرە بە خاک دەسپێردرێت.













گەلەری