سەردێڕ:

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:09:37:22/02/2023

48972 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تاڕادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە.


لە ئێستادا، بەهای ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینارە و لە هەولێریش بە ١٥٣ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، بانکی ناوەندی عێراق ئاگاداری بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراوی کردەوە کار بە پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی بکەن و بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتبوو، ئەو بانکانەی یاخود هەر کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بەکارنەهێنێت، رێگەی پێنادرێت پشکی هەفتانەی خۆی لە پارەی کاشی دۆلار وەربگرێت.

بەهۆی گومانی بە قاچاغبردنی دۆلار بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا رێکارەکانی سەر بانکی ناوەندی عێراقی توندکردەوە و داوای لێکردن سیستمی فرۆشتنی دۆلار بکەنە سیستمێکی پارێزراو و شەفاف و گۆڕانکاری بکەن لە شێوازی گەیشتنی دۆلار بە هاوڵاتیان.













گەلەری