سەردێڕ:

ریزبەندی ٢٠ وڵاتی خاوەن گەورەترین ئابووری جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە

PM:07:48:21/02/2023

5940 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی نوێترین ریزبەندی بۆ ٢٠ وڵاتی خاوەن گەورەترین ئابوری لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەم و چین لە پلەی دوەم و روسیاش خۆی لە ریزبەندی ١١هەمیندا دەبینێتەوە.


زانکۆی بیورنای لە هیندستان بە پشت بەستن بە داتا و زانیارییەکانی سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی نوێترین ریزبەندی ٢٠ وڵاتی خاوەن گەورەترین ئابوری جیهانی بڵاوکردەوە.

راپۆرتەکە رەهەندی بەرهەمی ناوخۆیی وەردەگرێت بۆ پێوانەکردنی قەبارەی ئابووری کە بە ئەمریکا دەستپێدەکات و لە کۆتایی ریزبەندییەکەشدا سویسرا دێت.

ریزبەندی وڵاتان و رێژەی بەرهەمی ناوخۆیان بەگوێرەی راپۆرتەکەی زانکۆی بیورنای هیندستان:

١- ئەمریکا : ساڵانە ٢٣ ترلیۆن دۆلار.

٢- چین : چین زیاتر لە ١٧ ترلیۆن دۆلار.

٣- ژاپۆن : چوار ترلیۆن و ٩٤ ملیار دۆلار.

٤-ئەڵمانیا : چوار ترلیۆن و ٢٢ ملیار دۆلار.

٥- بەریتانیا: سێ ترلیۆن و ١٩ملیار دۆلار.

٦- هیندستان : سێ ترلیۆن و ١٧ ملیار دۆلار

٧- فەڕەنسا : دوو ترلیۆن و ٩٤ ملیار دۆلار.

٨- ئیتاڵیا : دوو ترلیۆن و ١ ملیار دۆلار.

٩-کەنەدا : ترلیۆنێک و ٩٩ ملیار دۆلار.

١٠- کۆریای باشور : ترلیۆنێک و ٨٠ ملیار دۆلار.

١١-روسیا : ترلیۆنێک و ٧٨ ملیار دۆلار.

١٢- بەڕازیل : ترلیۆنێک و ٦١ ملیار دۆلار.

١٣-ئوستراڵیا : ترلیۆنێک و٥٤ ملیار دۆلار

١٤-ئسپانیا : ترلیۆنێک و ٢٨ ملیار دۆلار.

١٥-مەکسیک : ترلیۆنێک و ٢٩ ملیار دۆلار( رێژەی گەشەکردنی ساڵانەی لە ئیسپانیا کەمترە)

١٦-ئەندەنوسیا : ترلیۆنێک و ١٩ ملیار دۆلار.

١٧-هۆڵەندا : ترلیۆنێک و سێ ملیار دۆلار .

١٨-سعودیە : ٨٣٣ ملیار دۆلار.

١٩-تورکیا : ٨١٥ ،لیار دۆلار.

٢٠- سویسرا : ٨١٢ ملیار دۆلار.



ک.ک













گەلەری